هیڕشبهرانی خۆکوژ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ربازی ئه‌فغانییان له کابولی پایته‌خت کرده ئامانج و بۆنه مایه‌ی کوژرانی به‌لایه‌ن که‌م 7 که‌س و برینداربوونی 15 که‌سی تر.
پۆلیسی کابول ده‌ڵێیت سه‌ره‌تا هیڕشبهران به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پاسێکیان کرده ئامانج که کارمه‌ندانی سوپای نیشتیمانی ئه‌فغانستانی هه‌ڵگرتبوو و له ماوه‌یه‌کی کورت خایه‌ن به‌دواییدا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تر له‌نزیك پاسێکی دووه‌می له‌شکری ڕۆی‌دا.
تالیبان به‌رپرسیارێتیان له ئه‌نجامدانی هیڕشه‌کان ئاشکراکرد.
زه‌بیحوڵلا موجاهید وته‌بیژی تالیبان له‌میانه‌ی گفتوکۆیهکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسا گوتی ئه‌وه په‌یامیکی ڕۆن و ئاشکرا بوو بۆ حکومه‌تی ئه‌فغانستان له‌به‌رامبه‌ر ئیمزاکردنیان بۆ سه‌ودای ئاسایشی له مێژه‌وه دوواخراو له‌گه‌ڵ وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا. و گوتیشی گرۆپهکهیان هیڕشهکانیان چڕتر ده‌که‌ن.
جێی وتنه له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی و ئه‌مه‌ریکی ڕێکهتننامهیهکی هاوبه‌شیان مۆرکرد ، ئه‌وه‌ی ڕێگه ده‌دات به 10 هه‌زار کارمه‌ندانی سیڤیل و له‌شکریی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها 2 هه‌زار هێزه‌کانی ناتۆ ، بمیننه‌وه بۆ دوای داواوادهی بنه‌ڕه‌تی له 31 مانگی دیسه‌مبه‌ر ، که‌پیشتر بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی دیاریکرابوو.
ئه‌و سه‌ودایه هه‌روه‌ها ڕی ده‌دات هاوپه‌یمانی بیانی به‌رده‌وام ببن له مه‌شق پێکردن و راهێنانی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی و چالاکێکانی ئه‌لقاعیده له‌و وڵاته‌دا بکه‌نه ئامانج.