Accessibility links

کۆی مردنه‌کان له‌ گڕکانه‌که‌ی ژاپۆن گه‌یشته‌ 36 که‌س


کۆێ مردنه‌کان له‌ گڕکانه‌ی ژاپۆن گه‌ێشته‌ 36 که‌س

پۆلیس له‌ ناوه‌راستی ژاپۆن لاشه‌ی پێنج کێۆ نه‌به‌رد وه‌ یاخود شاخه‌وانی تر نزدیک به‌ لوتکه‌ی کێوی ئونتاکه‌ دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌، گڕکانێک که‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ته‌قیه‌وه‌.

دوزینه‌وه‌ نوێه‌کانی رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌م جۆره‌ کۆێ مردنه‌کان له‌ ته‌قینه‌وه‌کدا ده‌گه‌ێنێته‌ به‌لای که‌م 36 که‌س. پاشان کرێکارانی فریاگوزاری به‌ هۆێ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی پله‌ی دوکه‌ڵی گاز، گه‌رانه‌کانیان بۆ ماوه‌ی رۆژێک راگرت.

له‌ رۆژی یه‌کشه‌مه‌ سه‌دان پۆلیس و له‌شکه‌ری ژاپۆنی چوونه‌ سه‌ری کێوی ئۆنتاکه‌ی به‌ خۆڵه‌مێش داپۆشراوو بۆ گه‌ران به‌شوێنی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ زیندوو ماوون وه‌ یاخود زیانیان له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌دا پێ که‌وتووه‌ .

پۆلیس ده‌لێت که‌س رزگار نه‌کرابوو و شاخه‌وانانێکی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بوبون.

هه‌زارن که‌سان له‌ لوتکه‌ی شاخه‌که‌دا گێریان خواردبوو له‌ ده‌می توقینه‌وه‌که‌دا له‌ رۆژی شه‌ممه‌ به‌ڵام زۆربه‌یان توانیبویان له‌ شاخه‌که‌ بێنه‌ خواره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG