Accessibility links

کۆمه‌ڵێکی مافه‌کان، تورکیا به‌ پێشێلی مافه‌کانی مرۆڤ تاوانبارده‌کات


گروپێکی مافه‌کانی مرۆڤ داوای له‌ تورکیا کردووه‌ هه‌نگاوبنێن بۆ پاراستنی ئازادی ڕاده‌ڕبڕین و مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ و بنه‌ما یاساییه‌کان بپارێزن.

چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه‌ له‌ نیویۆرك له‌ ڕاپۆرتێکی 28 لاپه‌ره‌دا، ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێسته‌کانی ‌حکومه‌تی تو‌رکیا گرتووه‌ بۆ توندکردنی کۆنتڕۆڵیان به‌سه‌ر میدیاو ئینترنێت و ده‌مکوتکردنیان بۆ ڕه‌خنه‌گرانی و خۆپیشاندان.

ئیما سنکلێر ویب په‌یامنێری باڵای گروپه‌که‌ له‌سه‌ر تورکیا گوتی ده‌بێت هه‌ڵویستی حکۆمه‌تی تورکیا بگۆڕدرێت له‌پێناوی دواڕۆژی وڵاته‌که‌ و مافی هاوڵاتیانی وهه‌روه‌ها مافه‌کان بپارێزێت له‌بری هیڕشکردنه‌ سه‌ریان.

چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ گوتی له‌م ده‌مه‌ی به‌هه‌زاره‌ها که‌س چاوه‌ڕوانی دادگاییکردن ده‌که‌ن به‌هۆی به‌شداربوونیان له‌خۆپیشاندانه‌کان، ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌می کارمه‌ندانی پۆلیس به‌رپرسیارکراون له‌به‌رامبه‌ر چه‌ندا حاله‌تێکی کوشتن وبریندارکردنی به‌هه‌زاره‌ها خۆپیشانده‌ر.

گروپه‌که‌ی مافه‌کان هه‌روه‌ها گوتی حکومه‌تی تو‌رکیا ڕۆلی یاسای لاوازکردووه‌ و وڵامی ئابرۆچونه‌کانی گه‌نده‌ڵی داوه‌ته‌وه‌ به‌ داڕشتنی یاساکانی ئه‌وانه‌ی ‌مافی سه‌ربه‌خۆیی سیسته‌می داوه‌ری زه‌وده‌کات.

کاربه‌ده‌ستێکی حکومه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ڕاپۆرته‌که‌ گوتوێتی حکومه‌ته‌که‌ی وڵامی ڕاپۆرته‌کانی له‌و جۆره‌ی گروپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ناداته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG