هیند که‌شتی واڵایهکهی ده‌چێته چواربهری بارام – مه‌ریخ
هیندوستان سهرکهۆتوانه سهتلاێتێکی ره‌وانه چواربهری بارامی کردووه و به‌م شێوه وڵاته‌که‌ی ده‌کاته به‌شێک له یانه‌ی پێشه‌نگانی گه‌ڕاڵانی قووڵی واڵاییدا که تا ئێستا وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، روسیا و ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری هیند ناریدرا مودی له رۆژی چوارشه‌مه شان به شانی زانایانی رێکخراوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی واڵایی هێندوستان له ناوه‌ندی فهرماندهییاندا له شاری به‌نگالۆر له باشور ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی راگه‌یاند.
سه‌رکه‌وتن له کرداری سۆرانه‌وه به چواربهری ئه‌ستێره‌ی بارام دا وه‌رچه‌رخانێکی مێژووییه بۆ به‌رنامه‌ی 50 ساڵه‌ی واڵایی هیند. سهتهلاێتهکه به ته‌کنه‌لۆژی خۆماڵی درووستکراوه و ته‌نها 74 میلیۆن دۆلار تێچووه، که به‌شێکی زۆر که‌مه له نرخی که‌شتی واڵایی ماڤین ی ناسا که له رۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌ێشته شوێنی خۆێدا له چواربهری هه‌ساره‌ی سوور.
نێردراوی ئه‌ستێره‌یی بارامی هیندوستان بریاره زانیاری له‌سه‌ر رووی هه‌ساره‌که و سیستمه‌کانی که‌ش کۆ بکاته‌وه.