هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا به هاوکاری چه‌ند وڵاتێـکی عه‌ره‌بی ده‌سـتیانکردووه به بۆردومانکردنی شوێنه‌کانی داعش له سوریا.
هێرشه‌کان به به‌شـداری عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و ئیمارات و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر و ئوردن کراون و به فڕۆکه و موشه‌کی تۆما هۆک له شوێنه‌کانی داعش دراون.
فڕۆکه‌ی بۆمب هه‌ڵگری گه‌وره به‌شـداری له بۆردومانه‌کاندا کردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بۆردومانه‌کان به‌رده‌وامن بۆیه له ئێسـتادا زانیاری زۆر نادات. ده‌شڵێن بۆردومانه‌کان بۆ چه‌ند کاژمێرێـک درێژه ده‌کێشن.
شوێنه‌کانی بۆردومان کراون بریتین له باره‌گا سه‌ره‌کیـیه‌کانی داعش و عه‌مباری چه‌ک و شوێنه‌کانی مه‌شق و ڕاهێنانیان. به تایبه‌تی له شـاری ڕه‌ققه که به ناوه‌ندی داعش له سوریا داده‌نرێت.
هه‌تا ئێسـتا نزیکه‌ی 20 شوێنی داعش له ناوه‌وه و ده‌وربه‌ری ڕه‌ققه به خه‌ستی بۆردومانکراون.