کاربه‌ده‌ستانی ئۆکرانیا ده‌ڵێین ده‌ستیان به‌کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان کردووه له ناوچه‌ی بێ لایه‌نه‌ی شه‌ڕ له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا له‌و شۆینه‌ی له‌گه‌ڵ جوداخوازانی سه‌ر به‌ڕوسیا به‌شه‌ڕهاتبوون.
کۆلونیل ئه‌ندرێ لیسینکۆ وته‌بێژی له‌شکری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند هیڕشی سه‌رهه‌ڵداوان که‌مبۆته‌وه ، که ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ی داوه حکومه‌تی کیڤ ڕێکه‌وتنه‌که جێبه‌جێبکات ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ جوداخوازانی سه‌ر به‌ڕوسیا مۆریان کرد بۆ دیاریکردنی ناوچه‌یه‌کی بێ لایه‌نه‌ی شه‌ڕ به پانایی 30 کم.
له‌ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ئۆکرانیا ڕایگه‌یاندبوو هێزه‌کانی ناکشێنێته‌وه هه‌تاکۆ سه‌رپێچیکانی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن جوداخوازانه‌وه ڕانه‌گیرێت.
جێی ئاماژه بۆ کردنه پرسی ئۆکرانیا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کۆبۆنه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان ده‌بێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا. هه‌رچه‌ندێکه ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیا له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا ئاماده نابێت به‌ڵام سیرگێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی له‌بری خۆی ڕه‌وانه ده‌کات بۆ نۆینه‌رایه‌تی مۆسکۆ له‌و کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی کرملین ده‌ڵێین به‌ریز پوتن له کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمه‌له‌ی ناسراو به G 20 ئاماده ده‌بێت له ئوسترالیا له مانگی 11 که هه‌روه‌ها ئۆکرانیا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی دانیشتنه‌کان ده‌بێت.
شایانی باسه له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا به‌هه‌زاره‌ها خۆپیشانده‌ر له مۆسکۆ ڕێپێوانیان کرد دژ به پشتیوانی ڕوسیا بۆ جوداخوازانی ئۆکرانیا.