ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێین له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك و هیڕشی هاوه‌ن ئه‌مڕۆ له ناوچه‌کانی شیعه له ناو و ده‌ره‌وه‌ی به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌ن که‌م 6 که‌س کوژران.
به‌رپرسانی پولیس گوتیان سێ هاوه‌ن له ناوچه‌یه‌کی دانیشتوان له سه‌بع ئه‌لبوور به‌ربووه ، که که‌تۆته باکووری به‌غداوه ، وله‌ئاکامدا چوار که‌س کوژران که کورێکی 12 ساڵیان له نێواندابوو. هه‌روه‌ها زیانیش به ژماره‌یه‌ك ماشین که‌وت و 14 که‌س برینداربوون.
له‌پاشاندا ، بۆمبێك له سه‌ر شه‌قامێکی بازرگانی له گه‌ره‌کی شه‌عب ته‌قییه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 2 که‌س و برینداربوونی 4 که‌سی تر.
کاربه‌ده‌ستانی بزیشکی ژماره‌ی کوژراو برینداریان پشتڕاستکرده‌وه.
شایانی باسه هیڕشکردنه سه‌ر شیعه‌کان تاکتیکێکی باوه له‌لایه‌ن گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه که شیعه‌کان به‌کافر له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌ی به‌رفراوان له خۆرئاوا‌و باکووری عیراق گرتووه.