له نێوان به‌شـداریکردن و غیابی وه‌زیرانی کورد له حکومه‌تی نوێی عێراق، هێشـتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه کورد به فشاری ده‌ره‌کی به‌شداری حکومه‌تی کرد یان له‌سه‌ر خواستی خۆی.
ئه‌گه‌رچی دوو هه‌فته تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی نوێی عێراق و ته‌نها وه‌زیرێـکی کوردیش له‌و حکومه‌ته‌دا بوونی نیـیه که‌چی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌ی باسی بکات له گرفت بۆ حکومه‌ته‌که‌ی، دیاریکردنی پـۆسته ئه‌منیـیه‌کانه، هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانتارێـکی کورد باس له‌وه ده‌کات به‌ر له جه‌ژنی قوربان شاندێـکی هه‌رێم ده‌گاته به‌غدا و جگه له‌وه‌ی ناوی وه‌زیره کورده‌کان ڕاده‌سـتی عه‌بادی ده‌که‌ن، داواکاریـیه‌کانی کوردیش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی له ماوه‌ی سێ مانگدا به ڕه‌سمی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌کات. به پـێچه‌وانه‌ی داواکاریـیه‌کانیش کورد هه‌ڵوێسـتێـکی تر وه‌رده‌گرێت.
ئاڵا تاڵه‌بانی په‌رله‌مانتاری کورد پـێی‌وایه پـشـکی وه‌زاره‌ته‌کانی به کورد دراون که‌من و ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی دارایی‌ش پارتی دیموکراتی کوردسـتان دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یسی دیاریکردووه، به‌ڵام شاوه‌یس که پـێشـتر جێـگری سه‌رۆک وه‌زیران بووه هیچ حه‌ز و خواستێـکی بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی دارایی نیـیه.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.