بڕیاره براك ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌باره‌ت به ورده‌کاری ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاگاداربکرێته‌وه.
سه‌رۆك له گه‌ڵ لۆید ئۆستن سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا کۆده‌بیته‌وه بۆ تاوتێکردنی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کان بۆ پێکهێنانی هاوبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌که‌ی به‌ره‌و لاوازکردن و له‌ناوبردنی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که کۆنترۆڵی به‌شێکی عێراق و سوریا ده‌که‌ن.
بڕیاره چه‌ك هه‌یگل وه‌زیری به‌رگریش له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربێت ، ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌یه‌کی کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که هه‌وڵه‌کان ئاڵۆزن و کاتی پێده‌چێت.