وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری گه‌یشته میسر له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ هه‌رێمه‌که به مه‌به‌ستی پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به‌و جیهادییانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که به‌رپرسن له کوشتنی که‌سانی سیڤیل له سه‌رانسه‌ری عێراق و سوریا.
به‌رنامه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له میسر بریتییه له کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب، عه‌بدول فه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆکی میسر و سه‌میع شوکری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که.
بۆ زانیاری زیاتر گوێ له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی مایکڵ بۆمان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بگره.