قه‌ته‌ر ئه‌وه‌ی پشتڕاست کرده‌وه که ئه‌و دوو که‌سه به‌ریتانیه‌ی ده‌ستگیرکردووه که له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه کرددن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به کار له‌و وڵاته‌دا بێسه‌روشوێن بوون.
به‌رپرسانی قه‌ته‌ری له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو که‌سه به‌ریتانیه‌دا ده‌کرێت به هۆی وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌نجامدانی چالاکی نایاسایی له‌و وڵاته‌ی که‌نداو که بڕیاره میوانداری جامی جیهانی تۆپی پێی ساڵی 2022 بکات.
رێکخراوێکی که‌م ناسراوی تۆڕی جیهانی بنکه له نه‌رویژ بۆ مافه‌کان وگه‌شه‌کردن ڕایگه‌یاند لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی به‌ناوی " کریشنا ئوپه‌دیای ته‌مه‌ن 52 ساڵان و هه‌روه‌ها گمیر گوندێڤی وێنه‌گری ته‌مه‌ن 36 ساڵان هه‌ردوکیان پێکه‌وه له 31 مانگی ڕابوردووه‌وه بێسه‌رو شوێنن، له‌و ده‌مه‌ی به‌نیاز بوون قه‌ته‌ر به‌جێ بهێڵن.
ئه‌و گروپه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه که پیاوانی ئاسایشی قه‌ته‌ری له پشت بێسه‌روشوێن بوونی ئه‌و دوو که‌سه‌ن و داوای ئازادکردنیان ده‌کات.