ڕیکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ دەڵیت گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام ٧٧٠ سەربازی عێراقی کوشت ئەوانەی ئەو کات گیران کە ملیتانەکان بنکەیەکی لەشکری عێڕاقیان لە مانگی جوون دا گرت.
ژمارەکە زۆر لە ئەوە زیاترە کە ئەو گرووپەی بنکە لە نیویورک پێشتر راپۆرتی کردبوو و ئهو ژمارهی ئێستا لە سەر بناخەی بەڵگەیی نوێیە کە شوێنهکانی زیاتر نیشان دەدهن کوشتارەکە تێیان دا بەڕیوەچوون.
ڕیکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ چوار شەمە کوتی "وەحشیگەری" دەوڵەتی ئیسلامی عێراق بە پێچەوانی ویژدانی مرۆڤە.
گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی دهستی به سهر کەمپی "سپایکر" Speicher نزیک شاری تکریت لە مانگی جوون دا کهوته دهست و سەدان سەربازی عێراقیشی گرت و ئیدعای کرد ئهوان خۆیان به دهستهوهدابوو.
ملیتانەکان دیمەنی سەربازانیان نیشان دا کە جل و بەرگی مەدەنیان دەبەردا بوون لە دەمێکدا داهاتبوونەوە دەسترێژیان لێکرا. هێندێک لە ئەو تەرمانەیان لە خەندەکان هاویشتن لە دەمێکدا هی تریان فڕێدانە نیو ڕووباری دیجلە.
لەشکری عێراق هێشتاش لیستی گەلێک لە سەربازانی هەیە کە بێ سەر و شوێنن. هێندێک لە بنەماڵەی ئەو سەربازانە سێ شەمە شاڵاویان بردە پاڕلمانی عێراق، داوا دەکەن بزانن چی بە سەر ئازیزانیان هاتوون.
چوارشەمە سەرۆک ئۆباما لە ئەستۆنیا کوتی کە هێرشەکانی ئاسمانی ئەمەریکا ئاستی ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق دا لاواز کردووە. ئەو کوتی پیویستە گرووپەکە لاواز و لە ناوببردرێت.