نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌ێنێت هه‌مو ئاشتی پارێزه‌کانی فلیپینی که له هه‌فته‌ی ڕابوردوو له به‌رزاییه‌کانی گۆلانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل له‌لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریاوه گیرابوون ئێستا سه‌لامتن.
هێزی چاودێری ئازاد کردنی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناسراو به UNDOF له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند هه‌ر 40 ئاشتی پارێزه فلپینییه‌که توانییان جێگاکه‌ی خۆیان جێبهێڵن کاتێک که ڕێککه‌وتنێکیان بۆ ئاگربه‌ست ئه‌نجام دا.
ژه‌نه‌ڕاڵی له‌شکری فلپین گریگۆریۆ کاتاپانگ ڕایگه‌یاند ئاشتی پارێزه‌کان 7 کاتژمێر شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوه‌کاندا کردووه به‌ر له ئاگربه‌سته‌که.
زیاترله 70 ئاشتیپارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌فته‌ی ڕابوردوو له‌لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌ستگیر کران . 32 که‌س له‌وانه پێشتر ڕزگار کران. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا ده‌کات 44 ئاشتی پارێزی فیجیش که له هه‌فته‌ی ڕابوردوو له‌لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریاوه له هه‌مان شوێن ده‌ستگیر کراون ئازاد بکرێن.