نیردراوی نۆی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان له لیبیا ده‌ڵێت له‌و باوڕه‌دانییه ده‌ستێوه‌ردانی بیانی له لیبیا ببێته مایه‌ی کۆتاییهێنان به پشیۆی له‌و وڵاته‌ی باکووری ئه‌فه‌ریکا له‌م ده‌مه‌ی ناکۆکی سیاسی و شه‌ڕ له نێو وڵاته‌که‌دا، ئاژاوه‌ی زیاتری لێکه‌وتۆته‌وه.
بیرناردینۆ لێۆن ده‌ڵێت لیبیا پێویستی به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ پشتگیری له‌و لیبیانه‌ی که ده‌یانه‌وێت له ڕی پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه به‌ڕه‌نگاری گێره‌شه‌وێنی ببنه‌وه.
دیبلۆماته ئیسپانییه‌که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له قاهیره‌وه ئه‌م وته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند له دوواترێن گه‌شتیدا وه‌ك نێردراوی ئۆروپا بۆ هه‌رێمه‌که به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به پۆسته نۆییه‌که‌ی بکات له مانگی داهاتوودا وه‌ك نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان بۆ لیبیا.
ژماره‌یه‌ك له یاسادانه‌رانی لیبی داوای ده‌ستێوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تییان کردووه بۆ یارمه‌تیدان له سه‌قامگیرکردنی وڵاته‌که‌یان که پڕبووه له چه‌ك و له‌لایه‌ن میلیشیا ڕکابه‌ره‌کان و کۆمه‌ڵه سیاسییه هاوبه‌نده‌کانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
جێ ئاماژه‌بۆ کردنه شه‌ڕی سه‌ر ده‌سه‌ڵات له هه‌فته‌کانی دواییدا په‌ره‌ی سه‌ند که له ئه‌نجامدا وڵاته‌که بۆ دوو حکومه‌ت و دوو په‌رله‌مان دابه‌شکردووه.