گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ ناردنی فڕۆکه‌ی دیده‌وانی بۆ سه‌ر ئاسمانی سوریا.
کاربه‌ده‌سـته‌که شه‌وی دووشه‌ممه گوتیشی سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانی هیچ کردارێـکی له‌شـکری نه‌داوه، به‌ڵام وڵاته‌که‌ی خۆی بۆ ئاماده ده‌کات له دژی چه‌کدارانی داعش که‌وا ناوچه‌یه‌کی فراوانی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و باکوری ڕۆژئاوای عێراقیان کۆنترۆڵکردووه.
له ئێسـتادا فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێرشی ئاسـمانی له عێراقدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن به مه‌به‌سـتی یارمه‌تیدانی هێزه عێراقی و کوردیـیهکان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون و هه‌روه‌ها بۆ پاراسـتی به‌نداوی موسڵ.
جێی ئاماژه‌یه پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا باسیان له‌وه کردبوو که پـێویسته له ناو سوریاش له چه‌کدارانی داعش بدرێت.