ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوای فراوان کردنی هێرشه ئاسمانیه‌کانی ئه‌مریکا ده‌که‌ن دژ به توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ده‌ڵێن کوژرانی (جه‌یمس فۆڵی) ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکایی خاڵی وه‌رچه‌رخانه له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و مه‌ترسیه‌ی توندڕه‌وان هێانویانه‌ته ئاراوه.
سیندی سه‌ین، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ئاماژه به هه‌روادێ و زیادبوونی فشاره‌کان ده‌کات له‌سه‌ر سه‌رۆک براک ئۆباما تا تاووتوێی هێرشی ئاسمانی بکات بۆسه‌ر چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریادا هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی عێراق.
ئه‌ندامانی کۆنگرێس کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌ستیارانه‌ی توندیان هه‌بووه به‌رامبه‌ر کوژرانی ڕۆژنامه‌وان جه‌یمس فۆڵی، به‌ڵام هه‌ندێکیشیان به ئاگاهیه‌وه ده‌ڵێن پێویسته ئه‌مریکا نه‌وروژێت و بگاته ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی بنێرێته‌وه بۆ عێراق.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: