گروپێکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سوریا ڕۆژی شه‌ممه گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییان بڵاو کردۆته‌وه که پۆلیسه‌کان و سه‌ربازێکی لوبنانی نیشان ده‌دات له‌لایه‌ن گروپه‌که‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌ستگیر کران.
گروپه‌که ده‌ڵێن بارمته‌کان ده‌کوژن ئه‌گه‌ر گروپی ملیتانی لوبنانی حیزبوڵلا، که پشتیوانی له سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات، جه‌نگاوه‌رانی له سوریا نه‌کشێنێته‌وه.
ئه‌و گروپه‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده که به به‌ره‌ی نوسره ناسراوه داواش ده‌کات ئه‌ندامه‌کانی که له لوبنان ده‌ستگیر کراون ئازاد بکرێن که ژماره‌یه‌ک له‌وانه به تاوانی په‌یوه‌ندییان به‌و ته‌قینه‌وانه‌وه ده‌ستگیرکراون که له ماوه‌ی ساڵی ڕابوردووه‌وه بووه به‌هۆی کوژران و بریندار بوونی ده‌یان که‌س.
ڕێکخراوی زانایانی ئاینی ئیسلام له لوبنان که گروپێکی مه‌لای سوننه‌ن هه‌وڵی ناوبژی کردن ده‌ده‌ن بۆ ڕێککه‌وتنێک له پێناو ئازاد کردنی ئه‌و بارمتانه.
گرته ڤیدیۆکه 9 پیاوی ڕیشن نیشان ده‌دات که 8 که‌س له‌وانه جلوبه‌رگی پۆلیسیان له‌به‌ره‌و یه‌کێکیشیان به‌رگری سه‌ربازی.