په‌نتاگۆن ده‌ڵێت هه‌وڵی خۆی داوه بۆ ڕزگارکردنی بارمته‌کان له‌وانه ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکایی (جه‌یمس فۆڵی) که توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به بارمته گرتبوونی.
له‌مانگی 11 ساڵی 2012 ه‌وه ڕۆژنامه‌وان جه‌یمس فۆڵی بێسه‌روشوێن بووه کاتێک بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوه‌کان چووبووه سوریا و هیچ هه‌واڵێکی له باره‌وه نه‌زانرابوو تا ڕۆژی سێشه‌ممه ڤیدیۆی کوشتنه‌که‌ی له ئینته‌رنێتدا بڵاوکرایه‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن زوویه‌کی ئه‌م هاوینه سه‌رۆک ئۆباما فرمانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنه‌ی داوه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌که شکستی هێنا چونکه بارمته‌کان له‌و شوێنه نه‌بوون که پێشتر بڕوا وابوو بارمته‌کان له‌و شوێنه دانرابن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که کرده‌ی سه‌ربڕینه‌که‌ی ڕۆژنامه‌وان (جه‌یمس فۆڵی) ئه‌نجامداوه به زمانی ئینگلیزی و شێوازی به‌ریتانی قسه‌ی ده‌کرد و ئێستاش پۆلیسی به‌ریتانیا ده‌ڵێت به‌شوێن ناسنامه‌ی ئه‌و که‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
هاوکات ئینته‌رپۆڵ ده‌ڵێت سه‌ربڕینی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه ئه‌مریکاییه به ده‌ستی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، پێویستی هاوکاری و ڕێکخستنی هه‌وڵه جیهانیه‌کان نیشان ده‌دات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه‌ی چوونی جه‌نگاوه‌رانی بیانی بۆ شوێنی قه‌یرانه‌کان له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا نیشان ده‌دات.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی بیکات بۆ پاراستنی گه‌لی ئه‌مریکا و ده‌شڵێت وریا و به ئاگا ده‌بین و توندیش ده‌بین و چاویش ناپۆشین و ئه‌وه‌ش که زیان له هاولاتی ئه‌مریکایی ده‌دات ئه‌وا هه‌رچیه‌ک پێویست بێت ده‌یکه‌ین تا دادوه‌ری ده‌سه‌پێت.
هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر هێرشه ئاسمانیه‌کان دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق، وێڕای ئه‌و ئاگاهیانه‌ی توندڕه‌وان ده‌یاندا که ( ستیڤن سۆتلۆف) یش ده‌کوژن. ستیڤن ڕۆژنامه‌وانێکی تری ئه‌مریکاییه و توندڕه‌وان ده‌ڵێن ده‌ستگیریان کردووه.