Accessibility links

یه‌کێک له‌ ئه‌مریکاییه‌کانی نه‌خۆشی ئیبۆلای هه‌بوو چاره‌سه‌ر کراوه‌


نانسی ڕایتبۆڵ / کێنت برانتلی
نانسی ڕایتبۆڵ / کێنت برانتلی

یه‌کێک له‌و دوو کارمه‌نده‌ کۆمه‌ککاره‌ ئه‌مریکاییه‌ی دووچاری نه‌خۆشی ئیبۆلا هاتبوون نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌تڵانتا جێده‌هێڵێت.

ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ کۆمه‌ک کردن ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه‌ گوتوویه‌تی کێنت برانتلی به‌ ته‌واوه‌تی چاک بۆته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌که‌ی.

نه‌خۆشخانه‌ی ئیمۆری که‌ برانتلی و نانسی ڕایتبۆڵ له‌وێ دانرابوون بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و نه‌خۆشی ئیبۆلایه‌ی دووچاری هاتبوون، بڕیار بوو هه‌ر ئه‌مڕۆ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی بکه‌ن بۆ باسکردنی دۆسێی چاره‌سه‌رکردنه‌کانی هه‌ردوو نه‌خۆشه‌که‌.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بوو برانتلی و ڕایتبۆڵ دووچاری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ هاتن واته‌ کاتێک له‌ لایبیریا کاریان ده‌کرد.

لایبیریا له‌ هه‌موو وڵاتێکی تر زیاتر ئه‌م نه‌خۆشیه‌ کوشنده‌یه‌ی ئیبۆلای تیادا بڵاوبۆته‌وه‌.

ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت له‌ ڕۆژئاوای ئافریکا 1350 که‌س به‌ ئیبۆلا مردوون و له‌و ژماره‌یه‌ 576 که‌سیان له‌ لایبیریا بوون.

کاربه‌ده‌ستانی لایبیریا دوو شوێنی تایبه‌تیان بۆ دووچاربووان به‌ ئیبۆلا ته‌رخانکردووه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی وڵاته‌که‌ به‌و مه‌به‌سته‌ی کۆنترۆڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بکه‌ن.

XS
SM
MD
LG