ئه‌ندامانی که‌مینه‌ی کۆمه‌ڵگای شیعه‌کان له و شارۆچکه‌یه‌ی له‌لایه‌ن ملیشیا سوننه‌کانی گرۆپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئابلۆقه‌دراون داوایان له له‌شکری عیراق و کۆمه‌لگای نێوده‌وڵه‌تی کردووه به‌هانایانه‌وه بچن بۆ ڕزگارکردنیان له‌و ڕه‌وشه. ئه‌م تێبینییه‌ش له لایه‌ن یاسادانه‌ریکی عیراقییه‌وه درا له‌م ده‌مه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان خه‌ریکی ئاماده‌کارییه بۆ هه‌ڵمه‌تێکی تیرووته‌سه‌لی مرویی بۆ ئه‌و عیراقییانه‌ی به‌هۆی تۆندڕه‌وانه‌وه له ماڵ وحاڵیان هه‌ڵکه‌نراون.
جێ باسه ئابلۆقه‌دانی شارۆچکه‌ی ئامرلی که دانیشوانه‌که‌ی تورکومانی شیعه‌ن، به‌شێکه له هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی میلیشیکانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هاوپه‌یمانه سوننه‌کانیان ئه‌وانه‌ی به‌شێکی زۆری خۆرئاوا و باکووری عیراقیان له هاوینی ئه‌م ساڵه‌وه داگیرکردووه و ده‌وڵه‌تی به‌ناو خیلافه‌تی ئیسلامی‌یان ده‌مه‌زراندووه و به‌گۆیره‌ی بنه‌ماکانی تۆندڕه‌وی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن.