ده‌زگای فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی تورکیا ده‌ڵێت 25 پولیسی تر له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ده‌ستگیرکران له‌م ده‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌ندکردنی کارمرندانی پولیس ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان له بڵاوکردنه‌وه‌ی شریته‌کانی ده‌نگی ئوردوغان و کاربه‌ده‌ستانی تردا هه‌بووه.
ده‌زگای ئه‌نادوڵ ده‌ڵێت پولیسه‌کان له میانه هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ستگیرکردن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له 13 پاریزگادا گیران.
جی باسه له‌وه‌تای مانگی حه‌وته‌وه به‌ده‌یه‌ها کارمه‌ندانی پولیسی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ستگیرکراون.
حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌و پولیسانه سه‌ر به بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئیسلامین که مه‌لایه‌کی بنکه له ئه‌مه‌ریکا ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کات، ئه‌وه‌ی به پیلاندانان بۆ له‌کارخستنی حکومه‌ت تاوانبارکراوه.
ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌م ده‌ستگیرگرتنه به‌مه‌به‌ستی ده‌مکوتکردنی ئه‌وانه‌یه که بۆنه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی تۆمه‌تبارکردنی حکومه‌ت به گه‌نده‌ڵی که‌هه‌روه‌ها ده‌سته‌وتاقمی نزیك له ئوردوغانیشی گرته‌وه.
ئوردوغانی که له 28 مانگی 8 دا ده‌بێته سه‌رۆکی تورکیا، به‌ڵێنی داوه به به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌یان.