ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی چاودێری ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشته تاران بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک حه‌سه‌ن ڕۆحانی.
له ڕاپۆرته‌که‌دا ڕاگه‌ێندراوه یوکیا ئه‌مانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێو نه‌ته‌وه‌یی دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشته تاران.
له ڕاپۆرتێکی جیاوازیشدا ئاماژه به‌وه کراوه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌مانۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران محه‌مه‌د جه‌واز زه‌ریفدا کۆبۆته‌وه به‌ڵام زانیاری له‌و باره‌یه‌وه نه‌دراوه.
ڕاپۆرته‌که ده‌شڵێت بڕیاره ئه‌مانۆ له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ناو‌کی ئێرانیشدا کۆببێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌مانۆ بۆ ئێران هاوکاته له‌گه‌ڵ وتووێژه‌کانی زلهێزانی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنێکی هه‌میشه‌یی بۆ به‌رنامه ناوکییه‌کانی ئێران.