گروپه‌کانی ئوپۆزسێۆن و بزاڤکارانی سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایانگه‌یاند ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو شارۆچکه‌ی سه‌ره‌کی و ژماره‌یه‌ك له گونده‌کانی نزیك سنووری سوریا و تورکیا گرتووه دوای به‌دوای شه‌ڕێکی سه‌خت و وه‌ده‌رهێنانی چه‌کدارانی ڕکابه‌ریان له ناوچه‌که.
شارۆچکه‌کان که سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌بن ، دوواترێن ده‌ستکه‌وتی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و یاخۆد داعشه ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی خیلافه‌تیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوان به‌درێژایی خۆر‌هه‌ڵاتی سوریا و باکوور و خۆرئاوای عیراق ڕاگه‌یاندووه.
بزاڤکاران ده‌ڵێن چه‌کدارانی داعش ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر شارۆچکه‌کانی ئه‌خته‌رین و ترکمان بارح دوا به‌دوای شه‌ڕێکی سه‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوانی ئه‌وانه‌ی له پێناوی له‌کارخستنی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا خه‌بات ده‌که‌ن.
چه‌کداره ئیسلامییه‌کان هه‌روه‌ها کونتڕۆلی چه‌ند گوندێکیان به‌ده‌ستهێناوه که بریتین له مه‌سعودییه، عه‌زیزییه، دوه‌یبق و هه‌روه‌ها غوز.