سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت یه‌کبوونی عێراقیه‌کان گرنگه له پێناو شه‌ڕی یاخیبوونی ئیسلامی‌دا که ئێستا بۆته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆسه‌ر باکور و ڕۆژئاوای عێراق.
سه‌رۆک براک ئۆباما له لێدوانه‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران ( له ستانی ماساچوستس که بۆ پشوو له‌وێیه) ده‌ڵێت به‌ڕیوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی له‌وبڕوایه‌دایه ده‌بێت حکومه‌تی نوێی عێراق به خێرایی کاربکات بۆ یه‌کخستنی پێکهاته جیاوازه‌کانی گه‌لی عێراق.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوا له‌وانه ده‌کات که کار له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌که‌ن پێکڕا به ئاشتیانه ئامانجی خۆیان دابڕێژن بۆ له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر به‌شێکی زۆری وڵاته‌که‌دا به‌بێ هه‌بوونی ئۆپزسیۆنێکی ئه‌وتۆ.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا بۆ په‌یامنێران سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به هێرشه ئاسمانیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریکاش کرد وه‌ک پشتیوانی بۆ جه‌نگاوه‌رانی کورد و ئاواره سیڤیلیه‌کان.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه به‌رده‌وام ده‌بن دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تیان ڕاگه‌یاندووه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت خۆی وه هه‌روه‌ها جۆ بایدن جێگری سه‌رۆک، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونییان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی کردووه و پێرۆزباییان لێکردووه به بۆنه‌ی دیاریکرنیه‌وه بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتووی عێراق.