له‌شکری ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامه له به‌ردانه خواره‌وه‌ی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌سه‌ر چیای شه‌نگال گیریان خواردووه.
به سێ جار کۆمه‌کی ئاسمانی، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پتر له 52 هه‌زار ژه‌مه خۆراک و هه‌روه‌ها 10 هه‌زارو 600 گاڵۆن ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ ئاواره‌کانی مه‌سیحی وئێزیدی وهه‌روه‌ها که‌مینه ئاینیه‌کانی دیکه به‌رداوه‌ته خواره‌وه.
هاوکات له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌شڵێت 4 هێرشی دیکه‌ی ئاسمانی کردۆته سه‌ر چه‌کدارانی داعش که توپبارانی هاووڵاتیانی سیڤلیان له باکوری عێراق ده‌کرد.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی بۆ عێراق ڕایگه‌یاند فه‌ره‌نسا کۆمه‌کی مرۆیی به بڕی چه‌ند سه‌د هه‌زار ته‌ن بۆ کورده ئاواره‌کان دابین ده‌کات و داواش له ڕێبه‌رانی به‌غدا ده‌کات له دژی چه‌کدارانی سوننه یه‌ک بگرن، ئه‌وانه‌ی کۆنتڕۆلێکی به‌شێکی گه‌وره‌ی عێراقیان کردووه.
بانکی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت من زۆر نیگه‌رانم ڕوودانی قه‌یرانی مرۆیی و ئاسایشی له عێراقدا ، هاوکات داواشی له ڕێبه‌رانی عێراقی کرد حکومه‌تێکی بنکه فراوان پێک بهێنن که جێگای ڕه‌زامه‌ندی هه‌مو پێکهاته‌کانی عێراق بێت.