جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له بورمایه بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی باشوری ڕۆهه‌ڵاتی ئاسیا له‌مه‌ڕ ناکۆکییه‌کان له سه‌ر ده‌ریای باشوری چین و کێشه‌کانی تری هه‌مه لایه‌نه.
له په‌راوێزی کۆبونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ناسراو به ئاسیان ڕۆژی شه‌ممه کیری له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی بورما تێن سێن کۆبووه‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێشنیازێکی ئاراسته‌ی ئاسیان کردووه بۆ ڕاگرتنی کاری وروژێنه‌رانه له ده‌ریای باشوری چین.
هه‌رچه‌نده ئه‌ندامانی ئاسیان ده‌ڵێن تاوتوێی پلانه‌که‌یان نه‌کردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵی 2002دا په‌یمانی وابه‌سته بوونی خۆیان له‌گه‌ڵ چیندا مۆر کردووه.
نزیکه‌ی هه‌مو ده‌ریای باشوری چین وڵاتی چین به هنی خۆی ده‌زانێت. هاوکات ئه‌دامانی تری ئاسیان ولاتانی برونی،مالیزیا،فلپین و ڤێتنامیش به‌شێکی به هینی خۆیان ده‌زانن. تایوانیش ده‌لێت به‌شێکی هینی ئه‌وه.