ڕێکخراوی توندڕه‌وی سوننه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی ستراتیژیدا له باکوری شاری موسڵ له عێراق که دوو کێڵگه‌ی نه‌وتی تیادایه.
ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌رگرتنه‌ش پاش کشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بووه له‌و ناوچانه‌دا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له پێشڕه‌ویدا بوون و ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی ستراتیژی نزیک له سنوره‌کانی تورکیا و سوریاوه.
ئه‌و ناوچانه نزیک له شارۆچکه‌ی شنگاله‌وه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردی ئێزیدین.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان ده‌ڵێن سه‌دان خێزانی ئێزیدی خۆیان گه‌یاندۆته شاری دهۆک تا خۆیان ڕزگاربکه‌ن له سه‌رکوتکردنه‌کانی چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌کانی عه‌ره‌بی ده‌ڵێن توندڕه‌وان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر به‌نداوی موسڵدا به‌ڵام کاربه‌ده‌ستێکی کورد گومانی له‌و هه‌واڵه هه‌یه.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنی شارۆچکه‌ی (حدیثه) یان داوه که به‌نداوێکی تری ستراتیژی لێه و ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌نداوه شتێکی لێ به‌سه‌ر بێت ئه‌وا زۆرێک له ناوچه‌کانی عێراق ژێر ئاو ده‌که‌ون.
زانیاری زیاتر له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی ئێدوارد یه‌رینیان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکادایه: