وڵاته یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا ڕوسیای تاوانبار کردووه به پێشێلکردنی په‌یماننامه‌ی مێژویی قه‌ده‌غه‌کردنی تاقیکردنه‌وه‌ی ناو‌کی له‌ڕی تاقیکردنه‌وه‌ی مۆشه‌کی زه‌مینی کروز.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن سه‌رۆك براك ئۆباما له‌ڕی نامه‌یه‌ك له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به ڤیلادیمیر پوتن سه‌ڕۆکی ڕوسیا راگه‌یاندووه که ڕوسیا په‌یماننامه‌ی ساڵی 1987 پێشیلکردووه. ئه‌و هه‌واڵه سه‌ره‌تا له ئیواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌دا له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز بڵاکرابووه.
ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕوسیا موشه‌کێکی نۆی زه‌مینی تاقیکردۆته‌وه، به‌و جۆره‌ش په‌یماننامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی هێزی ناو‌کی پێشیلکرد ئه‌وه‌ی سه‌رۆك ڕۆنالد ریگه‌ن له‌گه‌ڵ میخائیل گورباشیڤ ڕیبه‌ری سۆڤییه‌ت له‌و سهردهممهدا مۆریان کردبوو.
ئه‌و په‌یماننامه‌یه دارێژرابوو به‌مه‌به‌ستی سنوردارکردنی هه‌ڵدانی مۆشهکهکانی زه‌مینی ئه‌وه‌ی مه‌ودای هاویشتنیان له نێو 500-5500 کیلۆمیتره.