له‌ئاکامی هێرشی فڕۆکه جه‌نگێکانی ئیسرائیل له که‌رتی غه‌ززه به‌لایه‌ن که‌م 26 که‌س ده‌کوژرێن، له‌م ده‌مه‌ی له‌شکری ئیسرائیلی له ئۆپه‌راسێۆنه‌کانیان به‌رده‌وامن ئه‌وه‌ی بنجامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل هوشیاری داوه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت.
کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن ژماره‌ی گشتی کوژراوه‌کان له‌وه‌تای شه‌ڕه‌که ده‌ستی پێکردووه ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشته زیا له 1100 که‌س که‌زۆربه‌یان سیڤیلن، دوابه‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی هێرشه‌کانی فڕۆکه جه‌نگێکانی ئیسرائیل له نیوه شه‌و له‌وه‌تای ئه‌و شه‌ڕه له سێ هه‌فته له‌مه‌و به‌ره‌وه ده‌ستی پێکردووه.
له یه‌کێك له‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ر تانکێکانی سوته‌مه‌نی له ته‌نها ده‌زگای وزه‌ی غه‌ززه که‌وه‌ت. که بۆه مایه‌ی له‌کارکه‌وتنی. به‌ر له هێرشه‌که‌ش، له‌ئاکامی زیان پێگه‌یشتن به سیسته‌مه‌که‌ی، ڕۆژانه ته‌نها سێ کاژمیر کاره‌با هه‌بوو.