كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن زیاتر له 70 ته‌رم له ژێر داورپه‌ردووی باڵه‌خانه ڕووخاوه‌کاندا دۆزراونه‌ته‌وه له کاتێکدا ئاگر به‌ستی کاتی له ڕۆژی شه‌ممه بۆ 12 کاتژمێر ڕاگه‌ێندراوه.
ده‌سته‌و تاقمه فریاگوزاریه‌کان له‌ناو داروپه‌ردووی باڵه‌خانه داڕماوه‌کاندا به‌شوێن ته‌رمی تردا ده‌گه‌ڕێن. دانیشوان ته‌رمی قوربانییه‌کانیان ناشتووه و خه‌ڵکیش هه‌ن له‌وانه‌ی به‌هۆی توندوتیژیه‌کانه‌وه ئاواره بوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه هاوکاتی ئه‌م ئاگربه‌سته تا بزانن چه‌ندێک زیان له ماڵه‌کانیان که‌وتوون.
ده‌مڕاستێکی حه‌ماس که کۆنتڕۆڵی که‌رتی غه‌ززه‌ی کردووه ده‌ڵێت ڕێکخراوه‌که‌ی وابه‌سته ده‌بێت به ئاگر به‌سته‌که‌وه.
ئیسرائیلیش ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازه‌کانی ته‌قه‌کردن ڕاده‌گرن.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادایه.