کریستیانه‌کانی عێراق پاش هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاکان مۆسڵ به جێ دێڵن
کریستیانه‌کانی عێراق له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که له مانگی رابوردوو ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌که‌دا گرت، مۆسڵ به جێ دێڵن.
میلیشیاکان له کریستیانه‌کان داوایان کرد له گۆرێنی ئاێینه‌که‌یان و هاتنه سه‌ر ئاێینی ئیسلام و له هه‌وڵی سه‌پاندنی شه‌ریعه‌ی ئیسلامدان.
زۆربه‌ی کریستیانه‌کان له جیاتی به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵاتن وه یاخود ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر پاراستنی هێزه‌کانی ئاسایشی کوردی دایه.
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نگرانی قوولی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به راپۆرته‌کان سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی دژ به که‌مایه‌تیه ئاێینی و نه‌ژادیه‌کان له مۆسڵ و به‌شه‌کانی تری عێراق که له ژێر کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دایه.