هه‌زاران که‌سی توڕه له باشوری هیندستان گردبونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی دژ به ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر کچێکی ته‌مه‌ن 6 ساڵان له نێو خۆیندنگه‌که‌یدا.
پتر له 4 هه‌زار دایک و باوک وهه‌روه‌ها خانه‌واده‌و که‌س وکاری ئه‌و کچه‌ش که له ناوچه‌ی به‌نگه‌لۆر ده‌ستدرێژیه‌که‌ی کراوه‌ته سه‌ر ، که مه‌ڵبه‌ندێکی ته‌کنه‌لۆژیه له هیندستان ،له‌وێ ئاماده بوون دروشمایان له دژی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی خوێندنگه‌که ده‌چری وداواشیان له به‌رپرسانی پۆلیس کرد ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیر بکه‌ن که ده‌ستیان له ڕوداوه‌که‌ی 2 ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌بوه. ڕووداوه‌که له هه‌فته‌ی ڕابوردوو تۆمار کراوه.
له‌و دروشامانه‌ی که خۆپیشانده‌ران به‌رزیان کردبووه ده‌ڵێت.. ئیتر به‌سه و پشومان نه‌ما و دادپه‌روه‌ریمان گه‌ره‌که. خۆپیشانده‌ران 4 کیلۆمه‌رتریان به پی به‌ره‌و بنکه‌ی سه‌ره‌کی پۆلیس له به‌نگه‌لۆر بڕی.
سه‌باره‌ت به‌م ڕوداوه پۆلیسی هیندی ده‌ڵێت کاتێک ئه‌م کچه 6 ساڵانه له پۆله‌که‌یه‌وه ده‌چێت بۆ ته‌والێتی خۆیندنگه‌که له‌وێ ده‌سترێژی سێکسی ده‌کرێته.