زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه به‌غدای پایته‌ختی عێراقی هه‌ژاند، به‌لایه‌نی که‌م 26 که‌س کوژراون له یه‌کێک له کوشنده‌ترین هێرشه‌کانی سه‌ر پایته‌خت له‌و کاته‌وه‌ی یاخیبووه ئیسلامییه‌کان له مانگی ڕابوردوو ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری موسڵدا گرت.
کوشنده‌ترین هێرشیان له نزیک خاڵێکی پشکنینی پۆلیس له گه‌ڕه‌که‌ی ئه‌بو ده‌شیری زۆرینه شیعه‌نشینی باشوری به‌غدا ڕوویداوه.
لێکۆڵه‌ران ده‌ڵێن ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو له خاڵه پشکنینه‌که ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌لایه‌نی که‌م 7 که‌سی کوشتووه.
به ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر پاش ئه‌و ڕووداوه سێ ته‌قینه‌وه‌ی تر له‌سه‌رانسه‌ری شاره‌که ڕوویداوه‌و له‌و ته‌قینه‌وانه‌شدا 15 که‌س کوژراون. له ئێواره‌شدا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تریش ڕوویدا.
هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی هێرشه‌کانیان نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.