هه‌تا دێت ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مالیکی بۆ خۆ کاندیدکردنه‌وه‌ی له نێو مه‌رجه‌عه دینیـیه شیعه‌کان به‌رفراوانتر ده‌بێت و گوته‌بێژی به‌شیر نه‌جه‌فی ڕایده‌گه‌یه‌نێت دورخسـتنه‌وه‌ی مالیکی له پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ک پـێویسـتیـیه‌کی پـرۆسه‌ی سیاسی لێهاتووه و به مانه‌وه‌ی قه‌یران و ئاڵۆزیـیه سیاسیـیه‌کانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
وته‌بێژه‌که‌ی مه‌رجه‌عی دینی نه‌جه‌فی باس له‌وه‌ش ده‌کات هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کان ئه‌رکی هه‌ڵبژاردنی کاندیدی سه‌رۆکی حکومه‌تی داهاتوو له ئه‌سـتۆ ده‌گرێت و پـێویسته بوێرانه ئه‌م بڕیاره بدات و هه‌ڵه‌کانی قۆناغی ڕابردووش دووباره نه‌کاته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشـدا ده‌وڵه‌تی یاسا به توندی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زایـیانه ده‌داته‌وه که مالیکی بۆ ویلایه‌تی سێـیه‌م ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
عه‌بدول سه‌لام مالیکی سه‌رکرده له ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت مالیکی تاکه کاندیدی ئه‌وانه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش دورن له ڕاسـتی که باس له کاندیدی جێگره‌وه‌ی ده‌کرێت به مه‌رجێـک مالیکی پـۆستی جێـگری سه‌رۆک کۆمار وه‌ربگرێت.
له لایه‌کی تریشه‌وه عه‌لی ئه‌لعه‌لاق که‌سی نزیک له مالیکی ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆ ناڕه‌زایـیانه‌ی له ناو هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کاندا له‌سه‌ر مالیکی هه‌ن ته‌نها لێدوانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه و له کۆبوونه‌وه و دانوستاندنه‌کاندا بوونیان نیـیه.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه