نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کان دوای ئاگر به‌س ده‌کات
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای ئاگر به‌س ده‌کات له شه‌ری ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کان له کاتێکدا هێڕشه ئاسمانیه‌کانی ئیسرائیڵ بۆ سه‌ر غه‌ززه بۆ پێنجمین رۆژ به‌رده‌وامه.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا له رۆژی شه‌ممه 15 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن داوای هێونکردنه‌وه‌ی توند و تیژیه‌کانیان کرد، سازدانه‌وه‌ی ئارامی و دانانه‌وه‌ی ئاگر به‌سی ساڵی 2012 به ناوبژی میسر له نێوان هه‌ردوو لا.
ئه‌مه یه‌کمین وه‌ڵامدانه‌وه‌یه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به‌رامبه‌ر به ته‌نگه‌ژه‌که که له سه‌ر کێشه‌ی شه‌ری ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سینیه‌کان دابه‌ش بوونه.
کاربه‌دستانی فه‌له‌ستینی له رۆژی شه‌ممه ووتیان کۆێ مردنه‌کان له هێڕشه‌کانی ئیسرائیل‌دا گه‌ێشتوه‌ته 130 که‌س، له کاتێکدا ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هێڕش بردنه سه‌ر ئه‌و شوێنانه که له‌و بروایه‌دان بۆ حه‌مه‌س و گرۆپه‌کانی تری میلیشیاکان ستراتیژی بێت.
راپۆرته‌کان له غه‌ززه‌وه راده‌گه‌ێنن زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی کوژراوون هاوڵاتیانی سڤیلن.
له ئیسرائیل، موشه‌کێک که له غه‌ززه‌وه ته‌قێنراوه زیانی به ماڵێکی گه‌یاندووه له شاری نتیڤۆت.
حه‌مه‌س و میلیشیاکانی تر سه‌دان موشه‌کیان هاویشتوونه‌ته ئیسرائیل، به‌ڵام ئیسرائیل ده‌ڵێت هیچ ئیسرائیلیه‌ک نه کوژراوه، به هۆێ سیستمی موشه‌که راگره‌کانی.