هه‌ندێک له زیانه گیانیه‌کان له نێوه‌ندێکی تایبه‌ت به که‌م ئه‌ندامان بووه کاتێک که‌وته به‌ر هێرشی تۆپخانه‌ی ئیسرائیل.
هه‌تا ئێستا زیاتر له سه‌د فه‌له‌ستینی کوژراون له‌وه‌تای ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه که ئیسرایل ده‌ستیکرد به هێرشه‌که‌ی بۆسه‌ر که‌رتی غه‌ززه. فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌ڵێن زیاتر له 120 که‌سیان لێ کوژراوه.
هه‌رچه‌نده حه‌ماس و ڕێکخراوه ملیشاییه‌کانی تریش نزیکه‌ی 7 سه‌د موشه‌کیان گرتۆته ئیسرائیل به‌ڵام هیچ ئیسرائیلییه‌ک نه‌کوژراوه.
ده‌مڕاستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گومانی هه‌یه له‌وه‌ی هێرشه‌کانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییدا یه‌کبگرێته‌وه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادایه.