هێمن سه‌ییدی لێکۆڵه‌ری سیاسی بنکه له له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری باری ئه‌مڕۆی عێڕاق به‌رسه‌ر ئێڕانی دراوسێدا ده‌ڵێت باری ئێستای عێڕاق شکستی سیاسه‌ته‌کانی چه‌ند ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامیه که زۆر بۆی گرنگ بوو حکومه‌تێک له عێڕاق دا له ده‌سه‌ڵات بێت له لایه‌که‌وه ته‌واو به‌ستراو به خۆیه‌وه بێت و له لایه‌کی تره‌وه حکومه‌تێکی شیعی بێت چونکه پێیوابوو به‌و شێوه‌یه ده‌توانێت عێڕاق بکاته مڵکی خۆی. ئه‌و ده‌شڵێت ئێستاش دوای خه‌ڵکی عێڕاق، زیاتر له هه‌موو وڵاتانی ناوچه، ئێران خه‌ریکه نرخی سیاسه‌ته خه‌ڵه‌ته‌کانی خۆی ده‌دات.
سه‌ییدی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئێڕان به‌رامبه‌ر به کورده‌کان ده‌ڵێت باشوری کوردستان یاده‌بێته حکومه‌تێکی فێدراڵی زۆر به‌هێزتر له جاران یا ده‌بێته کومارێکی سه‌ربه‌خۆ به نێوی کوردستان و رژێمی ئێران هه‌تا ئێستا نیشانی داوه ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌کردووه و بۆی هه‌زم ناکرێت و هه‌ر دێهه‌وێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێشوو بڕوات له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا زۆر زه‌ره‌ر ده‌کات و ده‌ێدۆڕێنێت به وڵاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک تورکیا. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێران درێژه به‌و سیاسه‌ته‌ی بدات زیاتر زه‌ره‌ر ده‌بینێت هه‌م له عێڕاق و هه‌م له کوردستان.