سه‌رۆکی ئۆکرانیا په‌ترۆ پرۆشینکۆ فه‌رمانی داوه به هێزه‌کان ئاڵای نیشتیمانی وڵات له سه‌ر شاری سلۆڤیانسکی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات هه‌ڵکه‌ن. ئه‌م فه‌رمانه‌ی سه‌رۆکی پاش ئه‌وه بوو که له‌شکر له ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌که‌دا گرته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕاپۆرتانه پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه به‌ڵام به پێی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی ئۆکرانیا، شاری سلۆڤیانسک که له مانگی 4 جوداخوازانی سه‌ربه ڕوسیا ده‌ستیان گرت به‌سه‌ریدا، ئێستا له پاش شه‌ڕێکی قورس له نێوانی هێزی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداون کۆنتڕۆڵ کرایه‌وه.
مایکه‌ڵ براونی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.