سه‌ره‌ك وه‌زیری عێراق له وتاری هه‌فتانه‌یدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵێکی توندڕه‌و بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌و ناوچانه‌ی که له عێراق و سوریا داگیریان کردووه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ تێکڕای هه‌رێمه‌که، هوشیاریشیدا له‌وه‌ی نه هێچ که‌سێك له عێراق و نه له وڵاتێکی دراوسێ له‌م پلانانه سه‌لامه‌ت ده‌بێت.
جێی ئاماژه بۆ کردنه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام له‌م هه‌فته‌یه‌دا دامه‌زراندنیان بۆ خیلافه‌ت به گوته‌ی خۆیان له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵیان ڕایاگه‌یاند. هه‌روه‌ها ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌که‌یان وه‌ك سه‌رۆکی خۆیان ناساند له‌و دوڵه‌ته‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌برێت و داوای له تێکرای موسوڵمانانی جیهان کرد به‌ڵێنی دڵسۆزی پێ بده‌ن.
له وتاری هه‌فتانه‌یدا ، مالیکی سه‌ره‌ك وه‌زیری عیراق گوتیشی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی کۆمه‌ڵه میلیشیاکان په‌یامێکه بۆ تێکڕای وڵاتانی هه‌رێمه‌که که ئێوه له ئێستاکه‌دا که‌وتونه‌ته نێو بازنه‌ی سووره‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه، ڤالیری ئامۆس یاریده‌ری سکرتێری گشتی و ڕێکخه‌ری کاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی ئێجگار نیگه‌رانه له ڕه‌وشی مرۆیی له عیراق که بۆته مایه‌ی ده‌ربه‌ده‌ربوونی به‌لایه‌ن که‌م ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار که‌س له تاو مه‌ترسی سه‌ر گیانیان له ماڵه‌کانیان. گوتیشی له‌م ده‌مه‌ی بارودۆخی ئاسایش ڕووه‌و خرابوونه، من ئێجگار دڵنیگه‌رانم سه‌باره‌ت به‌و خێزانانه‌ی که به‌په‌له پێداویستیان به ئاو، خۆراك، ئۆردوگا، خزمه‌تی ته‌ندروستی و پاراستن له توندوتیژی هه‌یه.