کۆمه‌ڵێکی بزاڤکارانی سوری ده‌ڵێن به‌لایه‌ن که‌م 7 هه‌زار سه‌رهه‌ڵداو کوژراون، که‌زۆربه‌یان شه‌ڕیان ده‌کرد له پێناوی له‌کارخستنی ڕژیمی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا، له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه ئیسلامییه ڕکابه‌ره‌کان له ناوچه‌کانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوان له باکووری وڵاته‌که‌دا.
چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتیان7 هه‌زار کوژراویان ده‌کیومه‌نت کردووه ئه‌وانه‌ی له ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵداوان له نێو خۆیاندا له‌وه‌تایی مانگی یه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌و ژماره‌یه هه‌روه‌ها 650 سیڤیلیش ده‌گرێته‌وه ئه‌وانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی نێوان جه‌بهه‌ت ئه‌لنه‌سره‌و کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام گیانیان له‌ده‌ست داوه.
چاودیری مافه‌کانی مرۆڤ له‌وه‌تای مانگی سێ ساڵی 2011 وه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌کیومه‌نت کردووه له ڕی تۆرێك له بزاڤکاران له‌ناو سوریا له‌و ساکه‌وه‌ی ڕاپه‌رینی ئاشتیانه دژ به ئه‌سه‌د ده‌ستیپێکرد. هه‌رچه‌ندێکه له‌دواییدا بۆه شه‌ڕێکی کوشنده له‌و ده‌مه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان چه‌کیان هه‌ڵگرت دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د به دڕندانه په‌لاماری خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌یان دا. و به‌ره به‌ره بۆه شه‌ڕێکی ناوخۆ که تا ئه‌مڕۆ 160 هه‌زار که‌سی تێدا کوژراوه و بۆته مایه‌ی ئاواره‌بوونی یه‌ك له سێ 23 ملیۆن دانیشوانی ئه‌و وڵاته‌دا.