له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری ئێستای عێراق هه‌تا گه‌ڕی سێهه‌می پۆسته‌که‌ی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه زۆرێک له لایه‌نه شیعه‌کانی وڵاته‌که هاوڕانین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسادا.
ئه‌ندامێکی باڵای هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کانی عێراق ده‌ڵێت دوو کاندیدیان هه‌یه که بریتین له دکتۆر عادل عه‌بدول مه‌هدی و دکتۆر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی.
هه‌ر ئه‌م ئه‌ندامه‌ش ده‌ڵێت واده‌یه‌کی دیاریکراو دراوه به ده‌وڵه‌تی یاسا تا کاندیدی خۆی ده‌ستنیشان بکات. و ده‌شڵێت هاوڕایی هه‌یه له‌سه‌ر دوو کاندیده‌که‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی نه‌ک هه‌ر له ناو شیعه‌دا به‌ڵکو له‌ناو پێکهاته‌کانی تری عێراقیشدا.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غداد ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.