چالاکوانان ده‌ڵێن هێرشه ئاسمانیه‌کانی ئیسرائیل بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی ده که‌سی سوریایی له ناو سوریادا له ناوچه‌کانی نزیک له به‌رزاییه‌کانی گۆلانه‌وه.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ، بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت به‌هۆی بۆردومانه‌کانه‌وه دوو تانک و دوو بنکه‌ی تۆپخانه‌ش تێکشکاون.
کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئامانجی هێرشه ئاسمانیه‌کان بارگایه‌کی سه‌ره‌کی له‌شکری سوریا بووه و هه‌روه‌هاش دوو پێگه‌ی تری له‌شکریی بووه و ئامانجه‌کانیش پێکراون.
ئه‌م بۆردومانکردنانه‌ش وه‌ک وه‌ڵامێک بووه بۆ هێرشێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که بووه مایه‌ی کوژرانی نه‌وجه‌وانێکی ئیسرائیلی.
ده‌مڕاستێکی له‌شکری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه به مه‌به‌ست کراوه دژی ئیسرائیل و ده‌شڵێت له‌وه‌تای شه‌ڕی ناوخۆی سوریا له ساڵی 2011 ه‌وه ده‌ستیپێکردووه ئه‌مه به‌رچاوترین توندوتیژی سه‌ر سنور بووه.