سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق، یه‌کشه‌ممه، له په‌یامیکدا ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نوسان و میدیاکارانی هه‌ڕێمی به "زۆر گرنگ و یه‌کلاییکه‌ره‌وه" نرخاند له‌کاتێکدا بارودوخێکی نوێ له عێڕاق هاتۆته کایه.
مه‌سعود بارزانی له په‌یانه‌که‌ی بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێت، "ئه‌م قۆناغه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی گشت لایه‌ك هه‌یه. جێگه‌ی داخه كه ده‌بیندرێ ژماره‌یه‌ك ده‌زگای میدیایی له هه‌واڵ و ڕاپۆرت و به‌رنامه‌كانیاندا له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخی تازه‌دا ڕه‌چاوی بنه‌ماكانی پڕۆفیشناڵیی كاری ڕۆژنامه‌وانی و فه‌همی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕووداوه‌كان و داب و نه‌ریت و به‌هاكانی گه‌له‌كه‌مان ناكه‌ن. له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌بیندرێ هه‌ندێ له ڕاگه‌یاندنه‌كان شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به كوژران ناو ده‌به‌ن هه‌روه‌كچۆن بۆ تیرۆریسته‌كانیش هه‌مان وشه به‌كار ده‌هێنن."
له مێزگردێکی تایبه‌تی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، سه‌رۆکی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان ئازاد حه‌مه ئه‌مین ده‌ڵێت ئه‌و ڕۆشه‌ی تازه دروست بووه شتێکی نوێیه هه‌م بۆ ڕۆژنامه‌وانان و هه‌م بۆ پێشمه‌رگه‌کان. ئه‌و ده‌ڵێت میدیای کوردی تائێستا نه‌یتوانیوه میدیاکاری تایبه‌تی به به‌ره‌کانی شه‌ڕ هه‌بێت، و بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ش باره‌که تازه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت جگه له پرۆفیشناڵ بوون، گرنگه ڕۆژنامه‌وان بزانێت چۆن گیانی خۆی له کاتی ڕوماڵکردن بپارێزێت.
ئازاد حه‌مه ئه‌مین ده‌شڵێت بڵاوکراوه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ریده‌خات که میدیای کورد له‌به‌رده‌م "ته‌حه‌دیات"دایه و ناکرێت زۆر بێ لایه‌ن بێت.
خدر دوملی شاره‌زای بواری ڕاگه‌یاندن و ململانی هاوبه‌ری ده‌کات نێوان رۆڵی پێشمه‌رگه‌و ڕۆژنامه‌وانان. ئه‌و ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌نوس ده‌توانێت زیاتر له پێشمه‌رگه ڕۆڵ ببینێت بۆ پێشکه‌ش کردنی ڕاپۆرتی راست و دروست و دور له ڕاوبۆچون. دوملی ده‌ڵێت پێویسته ڕۆژانامه‌وان به"عه‌قڵییه‌تی نیشتیمانپه‌روه‌رانه و دور له مێلی حیزبی و ناوچه‌یی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌نگوباس و بڵاوکراوه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کاندا بکه‌ن.