خراپکارانی عیراق که ڕیبه‌رایه‌تی ده‌کرێن له لایه‌ن گرۆپێکی که پێشتر سه‌ر به ئه‌لقاعیده بوون، ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو شاری تر گرت له پاریزگای ئه‌نبار له خۆرهه‌ڵاتی عیراقدا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ڕایانگه‌یاند ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام ، داعش، له‌ئیستاکه‌دا کۆنتڕۆڵی شاره‌کانی روطبه و عانه ده‌که‌ن.
هاوکات وڵاته یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستیان به هه‌وڵێکی دیبلوماتی نۆی کردووه بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ڕیبه‌رانی لایه‌نه سیاسێکانی عیراق و به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ی خراپکاران.
جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌یشته میسر له سه‌ره‌تای گه‌شتێکی بۆ ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ئۆروپا که به‌تایبه‌تی به‌مه‌به‌ستی ڕاوێژکاری کردنه له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به عیراق. جۆن کێری ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ئوردون ڕاده‌وه‌ستێت به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و برۆکسل به‌رێبکه‌وێت بۆ کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ و له‌دواییدا به‌ره‌و پاریس بۆ کۆبونه‌وه له‌که‌ڵ هاوکارانی هه‌رێمی و هاوپه‌یما‌نه‌کانی که‌نداو.
له ڕۆژی شه‌ممه‌دا، چه‌کدارانی شیعه به چه‌کی قورسه‌وه له به‌غدا ڕێپێوانیان کرد وه‌ك نمایشێك بۆ نیشاندانی هێزیان بۆ میلیشیا سوننه‌کان ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر شارێکی عیراقی هاوسنووری سوریا، و به‌و شێوه‌یه به‌ره‌یان به‌رفراوانتر کردووه که ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه له دابه‌شبوونی وڵاته‌که ده‌کات.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش گوتیان چه‌کدارانی داعش له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا دوا به‌دوای ڕۆژێك له شه‌ڕێکی سه‌خت ده‌ستیان به‌سه‌ر قایم گرتبوو.