سه‌رۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن فه‌رمانی به هێزه‌کانی له ناوه‌ندی ڕوسیا داوه خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ مانۆڕێکی له‌شکری خێرا، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئۆکرانیا پترۆ پرۆشێنکۆ فه‌رمانی یه‌ک هه‌فته‌ی ئاگربه‌ستی ده‌رکرد له‌گه‌ڵ جودابیرانی سه‌ر به ڕوسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی.
کاربه‌ده‌ستانی ڕوسیا ده‌ڵێن زیاتر له 65 هه‌زار سه‌رباز به‌شداری له‌و مانۆڕه نوێیه‌دا ده‌که‌ن. ناتۆ ڕایگه‌یاند ڕوسیا ده‌ستی کردووه‌ته‌وه به به‌هێزکردنی له‌شکری له سه‌ر سنور.
به‌ڕێز پرۆشینکۆ فه‌رمانی داوه به هێزه‌کانی ئۆکرانیا بۆ 7 ڕۆژ ئاگربه‌ست ڕابگه‌ێنن.
سه‌رۆکی ئۆکرانیا له میانه‌ی سه‌ردانێکی ڕۆژی هه‌ینییدا بۆ بنکه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی دژه تیرۆر له ڕۆژهه‌لاتی ئۆکرانیا ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا، به‌ڵام گوتیشی ئه‌م فه‌رمانه مانای ئه‌وه نییه هێزه‌کانی ئۆکرانیا ئه‌گه‌ر هیرشیش بکرێته سه‌ریان وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه.