ئه‌مه‌ریکا فه‌رمان به که‌شتی فرۆکه هه‌ڵگری ده‌دات به‌ره‌و که‌نداوی فارس
وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانی ناردنی که‌شتی فرۆکه هه‌ڵگری جه‌نگی داوه به‌ره‌و که‌نداوی فارس له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر به ته‌نگه‌ژه‌ی عێراق.
ووته بێژی پنتاگۆن ئه‌دمیراڵ جان کیربی ده‌ڵێت وه‌زیری به‌رگری چه‌ک هێگڵ له رۆژی شه‌ممه فه‌رمانی ناردنی که‌شتیUSS George H.W. Bush داوه که له باکۆری ده‌ریای عه‌ره‌بی بگوازێته‌وه بۆ که‌نداو.
کیربی ده‌لێت فه‌رمانه‌که ده‌ست واڵایه‌کی زۆرتری بۆ سه‌رۆک به‌راک ئۆباما دابین ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت پێویست به بژاردی له‌شکه‌ری بکات بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا له عێراق.
بریار وایه که‌شتیه‌کی موشه‌ک ئاراسته‌کراو و که‌شتیه‌کی تێکده‌ری موشه‌ک ئاراسته‌کراو هاورێ که‌شتیه فرۆکه هه‌ڵگره‌که بکه‌ن.
له رۆژی شه‌ممه سه‌دان له لاوانی عێراقی به‌ره‌و ناوه‌ندیه‌کانی دڵخوازی بوونه له به‌غدا و شوێنه‌کانی تردا بۆ به‌شداریکردن له شه‌ری دژ به میلیشیا ئیسلامیسته‌کان که له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌دا له موسله‌وه په‌لاماری عێراقیان دابوون . ئه‌و لاوه دڵخوازانه له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا بوه به‌رامبه‌ر به بانگه‌وازی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی هه‌ره مه‌لای ناوبانگی شیعه‌کانی عێراق.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان به‌راک ئوباما له رۆژی هه‌ێنی ووتی راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی خه‌ریکی ئاماده‌کردنی چه‌ند بژاردێکدان بۆ وڵاته یه‌کگرتوه‌کان بۆ یارمه‌تی دانی حکومه‌تی عێراقی که روبه‌رووی هیرشه‌کانی میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی عێراق و بلاد اڵشام دان یان داعش.