Accessibility links

میلیشیاکانی پاکستانی هێڕش ده‌به‌نه‌ سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ی که‌راچی و 28 که‌س کوژراوون


میلیشیاکانی تالیبانه‌کان به‌رپرسیاره‌تی خۆیان راده‌گه‌ێنن له‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی کوشننده‌ی هه‌ره‌ شلۆغترین فرۆکه‌خانه‌ی پاکستاندا که‌ تێدا 28 که‌س کوژران، له‌ نێوانیان 10 له‌ پیاوه‌ چه‌کداره‌کان.

میلیشیاکانی به‌ باشی چه‌کدارکراوو له‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ هێڕشیان برده‌ سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ی سه‌ره‌کی له‌ که‌راچی و له‌سه‌ر ئه‌نجام شه‌ڕێکی پێنج کاتژمێری له‌گه‌ڵ پۆلیس و سه‌ربازه‌کاندا لێکه‌وته‌وه‌ و 28 کوژراوو له‌ نێوانیان 10 له‌ پیاوه‌ چه‌کداره‌کان به‌ دووادا هێشت.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌ر 10 پیاوه‌ چه‌کداره‌که‌ یان به‌ گولله‌ی پۆلیس کوژرابوون وه یاخود به‌ که‌مه‌ربه‌نده‌کانی خۆدکوژی خۆیان ته‌قاندبوه‌وه‌.
هه‌ر وه‌ها چه‌ندین له‌ کارمه‌ندانی ئاسایشی و چوار له‌ ئه‌ندامانی کارمه‌ندانی فرۆکه‌خانه‌ش کوژراوون. گه‌شتیاره‌کان به‌ره‌و شوێنێکی ئاسایش دوور خرابونه‌وه‌ و که‌س زیانی پێ نه‌که‌وتوه‌.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن میلیشیاکان وه‌کو کارمه‌ندانی ئاسایشی فرۆکه‌خانه‌ جلیان له‌به‌ر کردوون و هه‌نارۆک و ئارپیجی به‌ کار هێناوون بۆ ته‌قاندنه‌وه‌و و چوونه‌ ژوره‌وه‌ی تیرمیناڵی فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی جناح.
له‌ ده‌می شه‌ره‌ته‌قه‌ له‌گه‌ڵ پۆلیسدا چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ بیستراوه‌ و‌ هه‌ر وه‌ها ئاگرێکی گه‌وره‌ش ده‌ستیپێکردبوو که‌ ئاسمانی شه‌وی رۆناک کردبوه‌وه‌.‌
XS
SM
MD
LG