کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی لایه‌نێکی کوردی به‌لانی که‌م 18 که‌س کوژراون و زیاتر له 65 که‌سیش بریندارن.
ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که یه‌کێکیان هێرشێکی خۆکوژی بووه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بووه که جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق سکرتێری گشتیه‌تی.
ئه‌م ئۆفیسه‌ش له شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا ده‌که‌وێته نزیک باڵه‌خانه‌یه‌کی تایبه‌ت به هێزه ئاسایشیه‌کان.
ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له‌و ده‌مه‌دا بوو که کارمه‌ندانی فریاگوزاری گه‌یشتبوونه شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م.
عێراق له ئێستادا ڕووبه‌ڕروی به‌دترین توندوتیژی بۆته‌وه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا و ته‌نها له مانگی 5ی ڕابردوودا نزیکه‌ی 800 که‌س کوژراون.
له شوێنه‌کانی تری عێراقیش شه‌ڕ و توندوتیژی به‌رده‌وامن و له شاری موسڵ له باکوری عێراق شه‌ڕی قورس ڕوویانداوه له نێوان توندڕه‌وانی داعش واته ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام له‌گه‌ڵ هێزه ئاسایشیه عێراقیه‌کاندا و وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که ده‌ڵێن ده‌یان توندڕه‌و کوژراون و هه‌روه‌هاش 21 پۆلیس له‌و شه‌ڕانه‌ی موسڵدا کوژراون که چه‌ند ڕۆژێکه به‌رده‌وامه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش هه‌ر ته‌نها له به‌غدا پایته‌ختی عێراق نزیکه‌ی شه‌ست که‌س کوژران واته له هه‌مان ڕۆژی هێرشی توندڕه‌وان بۆسه‌ر زانکۆی ئه‌نبار له شاری ڕومادی ڕۆژئاوای عێراق.
موحه‌مه‌د شاکر دانیشتویه‌کی به‌غدایه و له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌کانی ناوچه‌ی که‌ڕاده ده‌ڵێت ئۆتۆمبێلێک ڕاگیرابوو، ته‌قیه‌وه و ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی کوشتووه و برینداریش کردووه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی به‌غدا ڕانه‌گه‌یاندووه.