له ته‌لاری په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه 4 ی مانگی شه‌ش، سه‌رۆکی حکومه‌تی کاربهڕێـکهر و ڕاسـپێدراوی پـێـکهێنانی کابینه‌ی هه‌شته‌م نێچیرڤان بارزانی و شاندێـکی باڵای یاوه‌ری که دکتۆر ئاشـتی هه‌ورامی وه‌زیری سـامانه سـروشتیـیه‌کانی له‌گه‌ڵدا بوو، له‌گه‌ڵ ده‌سـته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی سامانه سـروشتیـیهکان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به سامانه سروشتیـیه‌کان و داهاته‌کانی ئه‌نجام درا.
هه‌موو لایه‌ک پـرسیار و ڕه‌خنه و تێبینی خۆیان پـێشـکه‌ش به شـاند‌ی میوان سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وت و ڕێکه‌وتنه‌کانی هه‌نارده‌ی بۆ ده‌ره‌وه و ئه‌م ناکۆکیـیانه‌ی که‌توونه‌ته نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له به‌رامبه‌ریدا هه‌روا قه‌یرانی دارایی هه‌رێم و بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندانی حکومه‌تی هه‌رێم له لایه‌ن حکومه‌تی به‌غداوه.
ئه‌وه‌ی باسی لێوه کراوه به‌رده‌وامبوونی هه‌رێم بوو له هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه له ڕێی به‌نده‌ری جیهانی تورکیا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیا، که وه‌ک نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند ئه‌م کاره به‌پـێی ده‌سـتوری عێراقه و ڕێکه‌وتنه‌که بۆ ماوه‌ی 50 سـاڵه.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.