Accessibility links

‌ هه‌یگل له‌ ئه‌فغانستانه‌ بۆ تاوتێکردنی پێشکه‌وتنی هێزه‌کانی ئه‌فغانی


.
.
چه‌ك هه‌یگلی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ ئه‌فغانستان بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ کۆماندارانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌دا سه‌باره‌ت به‌ پێشکه‌وتنی هێزه‌کانی ئه‌فغانی له‌م ده‌مه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه تا کۆتایی ئه‌م ساڵ‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی له‌و وڵاته‌دا بکشێته‌وه‌.
سه‌ردانه‌که‌ی هه‌یگل هاتووه‌ دوا به‌دوای ئازادکردنی سیرجنت بۆی بیرغاڵ ته‌نها به‌ندکراوی ئه‌مریکی له‌ شه‌ڕی ئه‌فغانستان‌ ، و هه‌روه‌ها دوا به‌دوای چه‌ند ڕۆژیك به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی براك ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که‌ تا کۆتایی ساڵی 2016 دا ته‌نها هه‌زار سه‌رباز له‌و وڵاته‌دا ده‌مێنێته‌وه.
جێی باسه‌ ئۆباما چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ هه‌مان بنکه‌ی باگرام بوو .
هه‌یگل به‌ پایامنێرانی ڕاگه‌یاند ده‌یه‌وێت‌ له‌ ئه‌فغانێکان بپرسێت چ پێشکه‌تنێکیان به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌باره‌ی هێزه‌کانی ئاسمانیان هه‌روه‌ها تواناکانی حکومه‌ت بۆ ڕاهێنان و دابینکردنی که‌ره‌سه‌ بۆ هێزه‌کانیان.
جێی ئاماژه‌ بۆکردنه‌ سه‌ڕه‌رای ڕاپورته‌کانی گه‌شبینی له‌ کۆمانداره‌ باڵاکانی له‌شکره‌وه‌ به‌ڵام هێشتا گومان ده‌کرێت له‌ سستی پیشکه‌وتن له‌سه‌ر ئاستێکی باڵا له‌ باره‌گا‌ و وه‌زاره‌ته‌کان له‌مه‌ر مه‌سه‌له‌ی داڕشتنی بۆدجه‌ و تواناکانی لوجستی.
XS
SM
MD
LG